هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

کردنەوەی دۆسیەیەکی دادوەریی نوێ و بانگهێشتکردنی عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی کرماشان، بۆ دادگا

August 06, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 کردنەوەی دۆسیەیەکی دادوەریی نوێ و بانگهێشتکردنی عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی کرماشان، بۆ دادگا

پێنجشەممە، ۸/٦/ ٢٠٢٦

داواکاری گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرماشان، بە خستنەپاڵی تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە نیزام»، دۆسیەیەکی دادوەریی نوێی دژی عەلی پوورداراب، هاووڵاتیی کورد و ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی ئەم شارە، کردنەوە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە، ١ی ۸ی٢٠٢٦، ئاگادارییەکی فەرمی بۆ عەلی پوورداراب دەرکراوە و تێیدا داوای لێکراوە بۆ ئامادەبوون لە دادگا.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دۆسیەیە ڕەوانەی لقی ١٦ی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرماشانکراوە. لە دەقی ئاگادارییەکەدا هاتووە کە ناوبراو دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژ دوای وەرگرتنی ئاگادارییەکە، بۆ ڕاگەیاندنی تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە نیزام» و پێشکەشکردنی بەرگرییەکانی خۆی، لە لقەکە ئامادە بێت.

عەلی پوورداراب یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆ و چالاکە ناسراوەکانی کرماشان کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی ڕوومالکردنی هەواڵ، بەدواداچوونی بابەتە یاساییەکان و ڕەنگدانەوەی هەواڵە پەیوەندیدارەکان بە گیانبەختکراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و دۆخی بنەماڵە دادخوازەکان بووە.

بانگهێشتکردنی عەلی پوورداراب بۆ دادگا لە کاتێکدایە کە زەخت و گوشارە ئەمنییەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی لە ئێران بەردەوام لە زیادبووندایە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان
هەواڵ
// Oct 01, 2026

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

خوێندنەوەی تەواو ←
سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا
هەواڵ
// Sep 29, 2026

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

خوێندنەوەی تەواو ←
 کوژرانی عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تەرمەکەی لە پیرانشار
هەواڵ
// Sep 22, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە
هەواڵ
// Sep 16, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

خوێندنەوەی تەواو ←