سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
سنه؛ سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارە بەسەر پوریا سەعیدیدا
پوریا سەعیدی، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» بە سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارە سزادرا. ناوبراو لە ماوەی جەنگی ٤٠ ڕۆژەی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلدا دەستبەسەر کرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەم دواییانەدا دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی»، حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی بەسەر پوریا سەعیدیدا سەپاندووە.
پوریا سەعیدی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سنە، ڕۆژی ١٨ی ٣ی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان دەستبەسەر کرا.
ناوبراو دوای سێ مانگ لە دەستبەسەری و لێپرسینەوە، لە مانگی ٦ی ٢٠٢٦دا، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگایی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.
← ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
بابەتی داهاتووسنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان