هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ڕاپۆرتێک دەربارەی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هێمن مەنیجە و حوسێن یووسفی

August 18, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ڕاپۆرتێک دەربارەی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هێمن مەنیجە و حوسێن یووسفی

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان و ناڕوونیی چارەنووسیان

سێشەممە،  ۱۸/۸/ ٢٠٢٦

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێمن مەنیجە و حوسێن یووسفی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەوان بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانیی دووشەممە، ١٧ی ۸ی ٢٠٢٦، هێمن مەنیجە، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها، ڕۆژی شەممە، ١٥ی۸ی ٢٠٢٦، حوسێن یووسفی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی میراوای سەر بە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.

بەپێی ئەو زانیارییە بەردەستانە، ئەم دوو هاووڵاتییە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کراون. هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان، تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراوە لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، تۆمەتە ڕووبەڕووبوونەوەکانیان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان بەردەست نەبووە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←