هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ئاودانان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ڕازییە هاشمی، پارێزەرێکی کورد

August 29, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئاودانان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ڕازییە هاشمی، پارێزەرێکی کورد

شەممە، ٢٩ی ۸ی ٢٠٢٦

ڕازییە (ڕۆیا) هاشمی، پارێزەرێکی کورد و خەڵکی شاری ئاودانان، سەر بە پارێزگای ئیلام، سێ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ئەو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی۸ی ٢٠٢٦، ڕازییە هاشمی، پارێزەری خەڵکی ئاودانان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایەنی باسە، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ڕازییە هاشمیدا، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو هێشتا بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی ئاراستەکراوە بەرامبەر بەو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ڕازییە هاشمی لەبەردەستدا نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بەندکردن
// Oct 25, 2026