سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
سایین قەڵا؛ سەپاندنی حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران بەسەر نەبی سۆفی، هاووڵاتییەکی کورد
نەبی سۆفی، هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی سایین قەڵا و دانیشتووی تاران، خێزاندار و باوکی منداڵێک، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەم دواییانەدا نەبی سۆفی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سایین قەڵا، تەنیا بەهۆی «بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام» لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارۆچکەیەوە بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکوم کراوە.
تا ئێستا، وردەکارییەکانی تۆمەتەکان کە دژ بەو هاووڵاتییە کوردە سەپێنراون، بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕوون نەکراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، نەبی سۆفی لە ئێستادا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
← کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
بابەتی داهاتوومەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان