هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ئەمیرحوسێن ئەفرا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ئاشخانە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سزای بەندکردن و لێدانی قامچی سزا درا.

August 07, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئەمیرحوسێن ئەفرا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ئاشخانە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سزای بەندکردن و لێدانی قامچی سزا درا.

هەینی، ۷/۸/۲٠۲٦

ئەمیرحوسێن ئەفرا، گەنجی کوردی خەڵکی شاری ئاشخانە، سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور، کە لە کاتی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی دوای ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ ی  ٢٠٢٥ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەم شارستانەوە، بە بێ ئامادەبوونی خۆی، بە سزای ساڵێک بەندکردن، ٧٤ زەربەی قامچی و سزای نەختی بە بڕی ٦٤٥ ملیۆن تۆمان سزا درا

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی ۸ی ٢٠٢٦ بە شێوەی زارەکی بە ئەمیرحوسێن ئەفرا ڕاگەیەندراوە و ناوبراو تانەی لە بڕیاری دادگا داوە.

بەپێی ئەو بڕیارە، یەکێک لە لقەکانی دادگای تاوانەکانی شاری ئاشخانە، بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» و «سەرپێچی لە فەرمانی هێزە حکومەتییەکان و بەرگریکردن لە بەجێهێنانی ئەرکەکانیان»، سزای ١٢ مانگ بەندکردن، ٧٤ زەربەی قامچی و پێبژاردنی ٦٤٥ ملیۆن تۆمان سزای نەختی بەسەردا سەپاندووە. ئەم سزایەش لە کاتێکدا دەرکراوە کە دانیشتنی دادگا بە بێ ئامادەبوونی ناوبراو ئەنجام دراوە.

ئەمیرحوسێن ئەفرا لە مانگی ۱۲ ی٢٠٢٥، لە کاتی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان دوای ناڕەزایەتییەکان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ناوبراو دوای تێپەڕبوونی حەوتوویەک لە دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026