هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بانه؛ دەستبەسەرکرانی سارۆ سادقزادە، منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

October 17, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بانه؛ دەستبەسەرکرانی سارۆ سادقزادە، منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

بانە؛ دەستبەسەرکردنی سارۆ سادقزادە، منداڵێکی کوردی ١٧ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

سارۆ سادقزادە، منداڵێکی کوردی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەرکردن بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ١٧ی ۱٠ی ٢٠٢٦، سارۆ سادقزادە، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سارۆ سادقزادە دوای دەستبەسەرکردن، بەفۆڕی بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گواسترایەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراوە دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی سارۆ سادقزادە، تۆمەتەکانی ئاراستەکراو بەرامبەری و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەردەست نییە.

هەروەها، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←