هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حەسەن مستەفایی لە خێرخوازانی شاری بانە

October 08, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حەسەن مستەفایی لە خێرخوازانی شاری بانە

پێنجشەممە، ٨ی ۱٠ی ٢٠٢٦

بانە؛ دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حەسەن مستەفایی، چالاکی خێرخوازیی ناسراوی ئەم شارە

حەسەن مستەفایی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بانە و یەکێک لە چالاکانی ناسراوی بواری خێرخوازی لەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی و شوێنی ڕاگرتنی هێشتا بێئاکام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، حەسەن مستەفاییان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکان، حەسەن مستەفایی لە کاتی گواستنەوەی منداڵە نەخۆشەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە بانەدا بووە، کە لە نیوەی ڕێگادا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، لە هەنگاوێکدا کە ژیانی منداڵە نەخۆشەکەی خستووەتە مەترسییەوە، منداڵەکەیان لەو بارودۆخەدا لە شەقام جێهێشتووە و باوکیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی مستەفایی، دامەزراوە ئەمنییەتی و دادوەرییەکان تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی و شوێنی ڕاگرتنی پێشکەش نەکردووە و چارەنووسی هێشتا لە ناڕوونی‌دایە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←