هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی سدیق کەریمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

August 14, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی سدیق کەریمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

هەینی۱٤/۸/۲٠۲٦

سدیق کەریمی، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کاتژمێر ١ی بەیانیی پێنجشەممە، ١٣ی ۸ی٢٠٢٦، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی سدیق کەریمی و دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە کە سدیق کەریمی پێشتر نیز بەهۆی لەبەرکردنی «جلوبەرگی کوردیی ڕەسەن» لە کاتی بەشداری‌کردنی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەند لە پیرانشار، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکار و تۆمەتەکانی ئەم دەستبەسەرکردنە، هەروەها شوێنی ڕاگرتنی سدیق کەریمی، بەردەست نییە. هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی دۆخی ئەو، تاکو ئێستا بێ‌ئەنجام ماوەتەوە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026