هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی کیانووش محەممەدی و ڕەزا مەعرووفی ئەقدەم لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

October 13, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی کیانووش محەممەدی و ڕەزا مەعرووفی ئەقدەم لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی کیانووش محەممەدی و ڕەزا مەعرووفی ئەقدەم لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان و نەغەدە، بە ناوەکانی کیانووش محەممەدی، ٢٦ ساڵ، و ڕەزا مەعرووفی ئەقدەم، ٥٨ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعات لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ۱٠ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعات، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی کیانووش محەممەدی، هاووڵاتیی ٢٦ ساڵەی خەڵکی بۆکان، و دەستبەسەریان کردووە.

لە هەمان کاتدا، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ڕەزای مەعرووفی ئەقدەم، هاووڵاتیی کوردی ٥٨ ساڵە، خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی بۆکان، و بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەست نییە. هەروەها، هێزە حکوومەتییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی دەستبەسەرکردنی ئەوان نەداوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026