هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ئیلام؛ ئەمین ناسری، هونەرمەندی کورد دوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکرا

August 24, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئیلام؛ ئەمین ناسری، هونەرمەندی کورد دوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکرا

دووشەممە ٢٤ی ۸ی ٢٠٢٦

هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد و خەڵکی شارۆچکەی ئاسمان‌ئاوای سەر بە شارستانی چەرداول لە پارێزگای ئیلام، بە ناوی ئەمین ناسری، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانەوە بریندار و دواتر دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ۸ی٢٠٢٦، ئەمین ناسری، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ئاسمان‌ئاوای سەر بە شارستانی چەرداول و دانیشتووی گەڕەکی «سوڵتانقوڵیی خواروو» لە پارێزگای ئیلام، دەستبەسەر کراوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی هێزە ئەمنییەکان، لە کاتێکدا کە ئەمین ناسری لە تەنیشت جادەکە بووە، ئەویان بە تەواوی گەمارۆ داوە. هێزە ئەمنییەکان لە بەشی قاچ و پشتییەوە ئەویان کردووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەک و دواتر، لە کاتی برینداربوونی، دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە کە ئەمین ناسری پێشتریش دەستبەسەر کرابوو و لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ٢٠٢٥دا، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026