هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

کامێران؛ حیسام عەبدی‌نیا هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپادا بەندە و چارەنووسی نادیارە

September 22, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
کامێران؛ حیسام عەبدی‌نیا هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپادا بەندە و چارەنووسی نادیارە

سێشەممە، ٢٢ی ۹ی ٢٠٢٦

دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی حیسام عەبدی‌نیا، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارەدا بەبێ چارەنووسێکی دیاریکراو ڕاگیراوە و لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێبەش کراوە. هاوسەرەکەی، ئارەزوو دەشتی، کە لەگەڵی دەستبەسەر کرابوو، دوای یەک ڕۆژ ئازاد کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ۹ی ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی بازاڕیان و کاسبکاران لە کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، حیسام عەبدی‌نیا، خەڵکی گوندی «گازرخانی»، لەگەڵ هاوسەرەکەی ئارەزوو دەشتی، لە ماڵی بنەماڵەیی خۆیان و بێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئارەزوو دەشتی دوای یەک ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیدا، بە شێوەیەکی کاتی و وەک بارمتە، لە بەندیخانە ئازاد کراوە. بەڵام حیسام عەبدی‌نیا، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە کامێراندا ڕاگیراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی حیسام عەبدی‌نیا و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەبەردەست نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←