هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

مەهدی تەوەکولی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی، لەسەر ڕێگای مەریوان ـ بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

July 28, 2026 3 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەهدی تەوەکولی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی، لەسەر ڕێگای مەریوان ـ بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

مەریوان ـ بانە؛ مەهدی تەوەکولی و دوو ئەندامی بنەماڵەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران

لە ڕەوتی پەلامارێکی چەکداری و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەسەر ڕێگای مەریوان ـ بانە، مەهدی تەوەکولی، چالاکی فەرهەنگی و هونەری، بەڕێوەبەری «ماڵی وێنەگرانی کوردستان»، دامەزرێنەری ماڵی هونەریی «چاو» و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ دایکی، مریەم ئەسلانی، و خوشکی، سومەیە تەوەکولی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژران. تەرمی ئەم سێ هاووڵاتییەش لەژێر ڕێکارە توندە ئەمنییەکاندا لە سنە بە خاک سپێردرا.

لەگەڵ ئەوەشدا، لە کاتێکدا کە بنەماڵەی گیانبەختکردووان لەژێر گوشاری ئەمنییەتی دان، ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان کوژرانی مەهدی تەوەکولی و دوو ئەندامی بنەماڵەکەی وەک کەسانێکی چەکدار و ئەندامانی حیزبێکی کوردستانی ڕووماڵ کردووە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان و پشتڕاستکراوەکان لەلایەن سەرچاوەکانی مافی مرۆڤەوە، پاشنیوەڕۆی یەکشەممە، ۲٦/۷/٢٠٢٦، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئۆتۆمبێلی تایبەتی مەهدی تەوەکولی، لە جۆری «سەمەند»، لەسەر ڕێگای مەریوان ـ بانە کردووەتە ئامانجی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی گوللە.

لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا، مەهدی تەوەکولی بەهۆی بەرکەوتنی سێ فیشەک، مریەم ئەسلانی بەهۆی بەرکەوتنی دوو فیشەک و سومەیە تەوەکولی بەهۆی بەرکەوتنی چەندین فیشەک گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، تەرمی گیانبەختکردووان سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبیی بانە و دواتر لەژێر چاودێریی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپادا بۆ سنە گوازراوەتەوە. تەرمی ئەم سێ هاووڵاتییە، دووشەممە ۷/۲۷/٢٠٢٦، لەژێر کەشێکی توندی ئەمنییەتی، لە گۆڕستانی «بەهەشتی محەممەدی»ی سنە بە خاک سپێردرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی تەوەکولی بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندووە: «دەزگا حکوومەتییەکان بنەماڵەی تەوەکولییان خستووەتە ژێر گوشارەوە، بۆ ئەوەی لە ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەوان خۆ بپارێزن و بانگەشە بکەن کە ئەم سێ کەسە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەست داوە».

لە هەمان کاتدا، وتەبێژی  هێزی پۆلیسی و ئەمنییەتی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئۆتۆمبێلێکی سەمەند، کە گوایە ئەندامانی پژاکی تێدا بوون، لە سنووری بانە لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا کرایە ئامانج و چوار ئەندامی ئەو گرووپە کوژران.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەگەڵ ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی ئۆرگانە ئەمنییەکان و مەحکومکردنی ئەم ڕووداوە، داوای کاردانەوەی بەپەلەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و وەڵامدەرکردنەوەی ئەوکەسانەی کە بەرپرسیارن لەم ڕووداوە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مێهران؛ موجتەبا باباخانی لە چالاکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە تەقاندنەوەی نارنجۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەواڵ
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران
هەواڵ
// Sep 08, 2026

هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران

هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران

خوێندنەوەی تەواو
ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە
هەواڵ
// Sep 04, 2026

ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

خوێندنەوەی تەواو
پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ
هەواڵ
// Sep 01, 2026

پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ

پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ

خوێندنەوەی تەواو