هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

پیرانشار؛ مەتین ڕەسووڵی، لاوێکی کورد، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

August 19, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
پیرانشار؛ مەتین ڕەسووڵی، لاوێکی کورد، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

پیرانشار؛ دو ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی مەتین ڕەسووڵی تێپەڕیوە و هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نادیارە

١٧ی ۸ی٢٠٢٦؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «مەتین ڕەسووڵی»، لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەست نییە. ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ۸ی ٢٠٢٦، مەتین ڕەسووڵی، لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنەکەیدا، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەست نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی مەتین ڕەسووڵی و ئەو تۆمەتانەی کە لەوانەیە بخرێنە پاڵی، لەبەردەست نییە. هێزە ئەمنییەکانیش هەتا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییەوە نەداوە.

هەروەها، مەتین ڕەسووڵی لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←