هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

قەسری شیرین؛ سەپاندنی سزای ٥ ساڵ زیندان بەسەر ئەبولفەزل ڕوستەمی و عیرفان مورادی

September 07, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
قەسری شیرین؛ سەپاندنی سزای ٥ ساڵ زیندان بەسەر ئەبولفەزل ڕوستەمی و عیرفان مورادی

دووشەممە ٧ی ۹ی ٢٠٢٦

ئەبولفەزل ڕوستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە هەر یەکەیان سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێنرا. ئەم دوو هاووڵاتییە گوڵانی ئەمساڵ و لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەبولفەزل ڕوستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، کە هەردووکیان خەڵکی شاری قەسری شیرینن، لەم دواییانەدا بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ کردەوەی دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی» سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێنراوە و سزاکەیان بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.

دانیشتنی دادگای ئەم دوو هاووڵاتییە ئابی ئەمساڵ لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی قەسری شیرین بەڕێوە چووبوو.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ٥ی٢٠٢٦ لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ٢٠٢٥دا لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە قەسری شیرین دەستبەسەر کران. ئەم دوو کەسە دوای چەند هەفتە دەستبەسەربوون و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی سەختی جەستەیی و دەروونی، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردنیان ئازاد کرابوون.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←