هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

قوروە؛ جێبەجێکردنی سزای لێدانی قامچی ندا دەدەجانی و ستایش سەرابی و گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە

August 25, 2026 3 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
قوروە؛ جێبەجێکردنی سزای لێدانی قامچی ندا دەدەجانی و ستایش سەرابی و گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە

قوروە؛ جێبەجێکردنی سزای نامرۆڤانەی قامچی بەسەر ندا دەدەجانی و ستایش سەرابی و گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە

سێشەممە، ٢٥ی ۸ی ٢٠٢٦

سزای نامرۆڤانەی ٣١ قامچی بەسەر دوو چالاکی ژنی کورد و خەڵکی شاری قوروە، بەناوەکانی ندا دەدەجانی و ستایش (بێهنووش) سەرابی، کە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی٢٠٢٦ بوون، لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای قوروەوە جێبەجێ کرا. هەردووکیان دوای جێبەجێکردنی سزای قامچی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەیان، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ۸ی ٢٠٢٦، ندا دەدەجانی و ستایش سەرابی، دوو چالاکی ژنی خەڵکی قوروە، بە بیانووی بانگهێشتکردنیان بۆ پێشکەشکردنی لێدوان، بە شێوەیەکی فریودەرانە بانگهێشتی دادگای قوروە کران و هەر لە کاتی چوونەژوورەوەیاندا دەستبەسەر کران. دواتر سزای ٣١ قامچی بەسەریاندا جێبەجێ کرا.

دوای جێبەجێکردنی سزای قامچی، هەردوو چالاکە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە، بۆ ئەوەی ماوەی سزای بەندکرانەکەیان تێپەڕێنن.

هەروەها، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاگادار کراونەتەوە کە سزای قامچی و بەندکرانی ئەو دوو چالاکە ژنە لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە کە پێشتر داوای ئازادی بە پابەندی ئەلیکترۆنییان کردبوو، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان سەبارەت بە داواکەیان وەرنەگرتووە.

ندا دەدەجانی هونەرمەند، بووکەڵەگێڕ، دیزاینەری جلوبەرگ و گریمۆری تیاترە و لە هەشتەمین فێستیڤاڵی تیاتری ناوچەیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا، خەڵاتی بووکەڵەگێڕی و دیزاینی بووکەڵەی بەدەستهێناوە. ئەو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانیمانگی۱ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری قوروە دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها، ستایش (بێهنووش) سەرابی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی۱ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری قوروە دەستبەسەر کرابوو.

پێشتر، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی قوروە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی گشتی»، سزای یەک ساڵ بەندکران، ٣١ قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری نیکشەهر لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بەسەر هەر یەک لەو دوو هاووڵاتییەدا سەپاندبوو.

هەروەها، بە تۆمەتی «پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئاسایشی نیشتیمانی»، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی قوروە سزای دوو ساڵ بەندکران بەسەریاندا سەپێندرابوو.

بەکارهێنانی سزای نامرۆڤانەی قامچی، نموونەیەکی ڕوونی ئەشکەنجە و پێشێلکردنی ئاشکرای ماددەی ٧ی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان و ماددەی ٥ی ڕاگەیاندنی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه
بەندکردن
// Oct 31, 2026

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

خوێندنەوەی تەواو ←
ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←