هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

قوروە؛ سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ۱۳ هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ۲٠۲٥

August 30, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
قوروە؛ سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ۱۳ هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ۲٠۲٥

یەکشەممە ۳٠ی ۸ی٢٠٢٦

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی گوشارەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد و دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی۱۲ی ٢٠٢٥، لانی‌کەم سەرجەم ٢٦ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و ١٩٦ لێدانی قامچی بەسەر ١٣ هاووڵاتیی کورد لە شاری قوروە سەپاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە گەیشتووەتە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم کەسانە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی شاری قوروە بە تۆمەتگەلێک وەک «تێکدانی نەزمی گشتی» و «کۆبوونەوە و تەبانی» بە سزای بەندکران سزا دراون.

محەممەد محەممەدی: ٤ ساڵ و ٩ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران.

مستەفا غوڵامی، زاهید خالیدیان و واحید خالیدیان: هەر یەکەیان ٣ ساڵ بەندکران.

شاڕوخ مستەفایی و فەرەیدوون ئەڵماسی: هەر یەکەیان ١ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران.

ڕەسووڵ قوربانپوور، سامان گەنجی و داوود ڕەزایی: هەر یەکەیان ١ ساڵ بەندکران.

چوار کەسی دیکەش بە سەرجەمی ١٩٦ لێدانی قامچی مەحکوم کراون:

  • ڕەزا دێهقانی: ١ ساڵ بەندکران و ٤١ لێدانی قامچی.
  • ئەبووزەر مورادحاسڵی: ١ ساڵ بەندکران و ٣١ لێدانی قامچی.
  • ئەنوەر عەلی‌پەناه: ١ ساڵ بەندکران و ٥٠ لێدانی قامچی.
  • ئەمیر خالیدیان: ١ ساڵ بەندکران و ٧٤ لێدانی قامچی، هەروەها ٢ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هورموزگان.

ئەم کەسانە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ٢٠٢٥ دەستبەسەر کرابوون. هەندێکیان ٣ مانگ و هەندێکی دیکەشیان ١ مانگ لە دەستبەسەرگەدا ڕاگیرا بوون

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
بەندکردن
// Oct 26, 2026

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

خوێندنەوەی تەواو ←
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بەندکردن
// Oct 25, 2026