هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئاسۆ عەلائەدینی

September 11, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
سەقز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئاسۆ عەلائەدینی

هەینی، ١١ی۹ی ٢٠٢٦

سەقز؛ ئاسۆ عەلائەدینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئاسۆ عەلائەدینی، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر لە هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو بێئەنجام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی۹ی٢٠٢٦، ئاسۆ عەلائەدینی، تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی «هەوێی» و دانیشتووی شاری سەقز، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەر کراوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، هەوڵی دەستبەسەرکردنی بەڕێز عەلائەدینیان داوە. سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و نزیکانی ناوبراو بۆ دامەزراوە ئەمنییەتییەکان و دادگای سەقز، بەرپرسان تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون و دروستیان لەبارەی دامەزراوەی دەستبەسەرکەر و بارودۆخی ناوبراوەوە نەداوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
بەندکردن
// Oct 30, 2026

ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026