هەواڵی بەپەلە
سێدارە

جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی، زیندانییەکی خەڵکی نوورئاوا

July 25, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی، زیندانییەکی خەڵکی نوورئاوا

سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی،زیندانییەکی  کوردی خەڵکی نوورئاوا، جێبەجێ کرا

سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی، زیندانییەکی کوردی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری نوورئاوا (دۆلفان)، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» بە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢١/۷/٢٠٢٦، سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی، خەڵکی دۆلفان، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەیووب موحێبی لە ساڵی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە ڕەوتی پێکدادانێکی سەرشەقامدا دەستبەسەر کرابوو. بەپێی ئەو زانیارییە، ناوبراو تۆمەتبار کرابوو کە لە ڕەوتی ئەو پێکدادانەدا، بەبێ مەبەستی پێشوەختە، بووەتە هۆی مردنی کەسێک. بەڵام لە کۆتاییدا، بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندیی بنەماڵەی قوربانییەکە بۆ لێخۆشبوون، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان دامەزراوەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» بە سزای سێدارە سزا درا.
سێدارە
// Aug 28, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج
سێدارە
// Aug 23, 2026

ماکۆ؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا
سێدارە
// Aug 22, 2026

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خوێندنەوەی تەواو