هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ئورمیه؛ دەستبەسەرکردنی شیروان سولەیمان‌نژاد بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

October 22, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئورمیه؛ دەستبەسەرکردنی شیروان سولەیمان‌نژاد بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

ئورمیە؛ دەستبەسەرکردنی شیروان سولەیمان‌نژاد، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات

شیروان سولەیمان‌نژاد، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ۱٠ی ٢٠٢٦، شیروان سولەیمان‌نژاد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە، بەبێ پیشاندانی هەر بڕیارێکی دادوەری، دەستبەسەر کراوە. دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نەزانراوە.

شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە پێشتر، لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی، دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخولوو، بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت» بە ٥ ساڵ بەندکردن سزادرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی پشتڕاست و ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنە نوێیەکەی، تۆمەتەکان دژ بەو و بارودۆخی تەندروستیی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشووە بەردەست نییە. هەروەها، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو، تاکو ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
بەندکردن
// Oct 26, 2026

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

خوێندنەوەی تەواو ←
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بەندکردن
// Oct 25, 2026