هەواڵی بەپەلە
کۆڵبەران

کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵە لە سنووری نۆدشە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

July 23, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵە لە سنووری نۆدشە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی سوهەیل فیردەوسی، خەڵکی گوندی دزاوەر سەر بە شارۆچکەی نەوسوود، ڕۆژی پێنجشەممە (23/07/2026) لە سنووری نۆدشەی پارێزگای کرماشان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی کاتژمێر ٢ی دواینیوەڕۆ، هێزە سنوورییەکان بێ هیچ ئاگاداری یان هۆشدارییەکی پێشوەخت، دەستەیەک لە کۆڵبەریان کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ. لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا، سوهەیل فیردەوسی بە فیشەک لە ناوچەی سک بریندار بوو و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا.

هەروەها تەرمی ئەو کۆڵبەرە گەنجە بۆ پزیشکی دادوەریی شارى پاوا گواسترایەوە.

بەپێی ئامارە بەردەستەکان، لە ماوەی کەمتر لە سێ حەوتووی ڕابردوودا، لانیکەم پێنج کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی نەوسوود (دوو حاڵەت)، سەڵاسە باباجانی، مەریوان و کۆتۆڵ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ میلاد تەبەد، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ، دوای یەک ساڵ مانەوە و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا
کۆڵبەران
// Aug 18, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…
کۆڵبەران
// Aug 14, 2026

ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…

ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…

خوێندنەوەی تەواو
سنووری بانە؛ کوژرانی محەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کۆڵبەران
// Aug 10, 2026

بانە؛ حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
کۆڵبەران
// Aug 07, 2026