هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین مەحموودی

July 23, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین مەحموودی

ڕامین مەحموودی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران،  لە سێ ڕۆژ پێشترەوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕۆژی دووشەممە (٢٠/۷/۲٠۲٦)، ڕامین مەحموودی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئەڵک"ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە  باری تەندروستیی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی  (۱۱/۱٠/ ٢٠٢٥) بە بەکارهێنانی توندوتیژیی زۆر و لێدان لە کامیاران دەستبەسەرکرابوو و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنە گواستراوەتەوە.

هەروەها، پێشتریش لەلایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تۆمانی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

ڕامین مەحموودی بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیا بوانەوە لەو حیزبە، گەڕابووەوە بۆ زێدی خۆی.

تا کاتی دارشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان
هەواڵ
// Oct 01, 2026

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

خوێندنەوەی تەواو ←
سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا
هەواڵ
// Sep 29, 2026

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

خوێندنەوەی تەواو ←
 کوژرانی عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تەرمەکەی لە پیرانشار
هەواڵ
// Sep 22, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە
هەواڵ
// Sep 16, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

خوێندنەوەی تەواو ←