هەواڵی بەپەلە
کۆڵبەران

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

July 23, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

لە بەردەوامیی تەقەکردنی ڕاستەوخۆ و ئامانجدار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەر کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. ناوبراو سەرەتا بریندار کراوە و پاشان بە لێدانی سێ فیشەک لە سەری، بە شێوەیەکی ناخهەژێن کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە  (٢٢/۷/ ٢٠٢٦)، لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «بەلەجووک»ی سەر بە ناوچەی کۆتۆل لە شاری خۆی، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

هێزەکانی ئێران سەرەتا بێ ئاگاداریی پێشوەختە تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا ڕەسوول قەڵەندەری بریندار بووە. هێزەکانی هەنگی سنووری دوای برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە چوونەتە سەر سەری و لە کاتێکدا ناوبراو بریندار و بێبەرگری لەسەر زەوی کەوتبوو، بە دەستڕێژی ٣ گوللە بۆ سەری، کوشتوویانە.

ڕەسوول قەڵەندەری تەمەنی تەنیا ٢١ ساڵ بوو؛ ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵی ٣ ساڵان و ٥ مانگان بوو کە بۆ دابینکردنی کەمترین بژێویی ژیانی بنەماڵەکەی پەنای بۆ کۆڵبەری بردبوو.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ میلاد تەبەد، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ، دوای یەک ساڵ مانەوە و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا
کۆڵبەران
// Aug 18, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…
کۆڵبەران
// Aug 14, 2026

ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…

ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…

خوێندنەوەی تەواو
سنووری بانە؛ کوژرانی محەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کۆڵبەران
// Aug 10, 2026

بانە؛ حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
کۆڵبەران
// Aug 07, 2026