هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکردنی محەممەد ئیبراهیم‌کیا و ئەرکان ئەحمەدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و مەریوان

September 03, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکردنی محەممەد ئیبراهیم‌کیا و ئەرکان ئەحمەدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و مەریوان

پێنجشەممە، ٣ی۹ی ٢٠٢٦

دەستبەسەرکردنی محەممەد ئیبراهیم‌کیا و ئەرکان ئەحمەدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شنۆ و مەریوان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئیبراهیم‌کیا، خەڵکی شنۆ، و ئەرکان ئەحمەدی، خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ۹ی٢٠٢٦، محەممەد ئیبراهیم‌کیا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١ی ۹ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتنە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئەرکان ئەحمەدی لە مەریوان، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. ئەرکان ئەحمەدی خەڵکی گوندی هەنگەژاڵ و دانیشتووی مەریوانە.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەست نییە. هەروەها، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسیان، تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
بەندکردن
// Oct 30, 2026

ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026