هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد حەمزەزادە و هێمن مێهران‌نیا دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد

September 02, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد حەمزەزادە و هێمن مێهران‌نیا دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد

چوارشەممە، ٢ی ۹ی ٢٠٢٦

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد حەمزەزادە و هێمن مێهران‌نیا، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد

دوای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی محەممەد حەمزەزادە و ١٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هێمن مێهران‌نیا، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد، هیچ زانیارییەکی ورد و باوەڕپێکراو لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی تەندروستییان لەبەردەست نییە. بەردەوامبوونی ئەم ناڕوونییە سەبارەت بە چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە، بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانیی بنەماڵەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی۸ی ٢٠٢٦، محەممەد حەمزەزادە، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنەکەی، ئەم هاووڵاتییە هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، ١٥ی ۸ی ٢٠٢٦، هێمن مێهران‌نیا، لاوێکی ٢٠ ساڵە و خەڵکی مەهاباد، لە شاری ئورمیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست نییە.

ناوەندە حکوومەتی و دادوەرییەکان تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، ناوی ناوەندی دەستبەسەرکەر و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکانیان نەداوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
بەندکردن
// Oct 30, 2026

ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026