هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

سەقز؛ دەستبەسەرکردنی ناهید کەسنەزانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

September 02, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
سەقز؛ دەستبەسەرکردنی ناهید کەسنەزانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سەقز؛ دەستبەسەرکردنی ناهید کەسنەزانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

چوارشەممە،۲ی۹ی ٢٠٢٦

ژنێکی کورد بە ناوی ناهید کەسنەزانی، تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی گوندی «کەسنەزان»ی سەر بە سەقز، دوای گەمارۆدانی تەواوی گوندەکە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە ١ی۹ی٢٠٢٦، ناهید کەسنەزانی، هاووڵاتییەکی ٤٨ ساڵەی خەڵکی گوندی کەسنەزان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ پیشاندانی هیچ پەڕە یان بڕیارێکی دادوەری، سەرەتا گوندی کەسنەزانیان بە تەواوی گەمارۆ داوە و دواتر بە بەکارهێنانی توندوتیژییەکی لەڕادەبەدەر، ناهید کەسنەزانیان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها، لە کاتی ئەم هەڵمەتەدا، هێزە حکوومەتییەکان بنەماڵەی کەسنەزانیان خستووەتە ژێر گوشار و هەڕەشە و ناچاریان کردوون کە مۆبایل و کەلوپەلە تایبەتییەکانی دیکەی ناوبراویان ڕادەستی هێزەکان بکەن.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵێوراوەکان، دامەزراوەی دەستبەسەرکەر و شوێنی ڕاگرتنی ناهید کەسنەزانی لەبەردەست نییە. هەروەها، بێئاگایی لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو، نیگەرانیی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
بەندکردن
// Oct 26, 2026

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

خوێندنەوەی تەواو ←
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بەندکردن
// Oct 25, 2026