هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بانه؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لەوانە دو منداڵی ۱۷ ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

October 20, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بانه؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لەوانە دو منداڵی ۱۷ ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

بانە؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد، لەوانە دوو کەم‌تەمەنی ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە ناوەکانی ژیار ڕەسوولی، ئیلیا لوتفی تورمەکچی و محەممەد فەرەجی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی ۱٠ی ٢٠٢٦، محەممەد فەرەجی، تەمەن ١٨ ساڵ، و ژیار ڕەسوولی، کەم‌تەمەنێکی ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری ئارمەردە، لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلێک لە ئارمەردەوە بەرەو بانە دەچوون، لە گەڕەکی «سلێمان‌بەگ»ی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران. ئەم دەستبەسەرکردنە بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری ئەنجام دراوە.

هەروەها، لە هەمان ڕۆژدا، ئیلیا لوتفی تورمەکچی، کەم‌تەمەنێکی ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان، بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە بەردەست نییە. هەروەها، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی بارودۆخ و شوێنیان، تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←