هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

قوروە؛ یووسف دێهقانی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی۱۲ی۲٠۲٦ سزای بەندکران، لێدانی قامچی و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا

October 20, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
قوروە؛ یووسف دێهقانی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی۱۲ی۲٠۲٦  سزای بەندکران، لێدانی قامچی و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا

قوروە؛ سەپاندنی سزای بەندکران، دوورخستنەوە، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارە بەسەر یووسف دێهقانی

یووسف دێهقانی، ئەندامی کادری پزیشکی و یەکێک لەو هاووڵاتییانەیە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٦دا دەستبەسەر کرابوو. دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای بەندکران، دوورخستنەوە، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یووسف دێهقانی لە مانگی ۱ی ٢٠٢٦دا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کاری خۆی، لە نەخۆشخانە، دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای چەندین مانگ، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، لەلایەن لقەکانی دادگای تاوان و دادگای شۆڕشی قوروەوە بە سزای بەندکران، لێدانی قامچی، دوورخستنەوە و پێبژاردنی پارە مەحکووم کراوە.

بەپێی بڕیارە دادوەرییە دەرکراوەکان، دادگای تاوانی قوروە بە سەرۆکایەتیی دادوەر هادی خانی، یووسف دێهقانی بە یەک ساڵ بەندکران، دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ شارۆچکەی زابۆل و لێدانی ٣١ قامچی سزا داوە.

هەروەها، لە دۆسیەیەکی دیکەدا، دادگای شۆڕشی قوروە بە سەرۆکایەتیی دادوەر حوسێن بیگدەلوو، حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاندووە.

شایانی باسە، یووسف دێهقانی پێشتر، لە ڕەوتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»شدا، لەلایەن دامەزراوە حکوومەتییەکانەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←