هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد موعین‌پوور

September 05, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد موعین‌پوور

بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد موعین‌پوور

شەممە، ٥ی۹ی۲٠۲٦

محەممەد موعین‌پوور، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان، ماوەی بیست ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە. ناوبراو تا ئێستاش لەژێر ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیی سەرکوتکەراندایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە،۱٦ی۸ی۲٠۲٦، محەممەد موعین‌پووری تەمەن ۳۷ ساڵ و نیشتەجێی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ بەندی دووی ئەمنییەتیی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان.

ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتادا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" دەستبەسەر کرابوو، بەڵام بەم دواییانە تۆمەتی "کڕین و فروشتی چەک"یشی خراوەتە پاڵ.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بڕیاری ئازادکردن بە بارمتەی پێنج ملیار تمەن بۆ ئەم هاووڵاتییە دەرچووە، بەڵام سەرەڕای دابینکردنی ئەو بارمتەیەش، ڕێگە لە ئازادکردنی گیراوە.

شایانی باسە محەممەد موعین‌پوور کەوتووەتە ژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا ڕاگیراوە، هەروەها لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ۲۰ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانەکەیدا، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی، تا ئێستا بێئاکام ماونەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←