هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

September 08, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

سێشەممە، ٨ی ۹ی ٢٠٢٦

گه‌نجێکی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی کورد و خه‌ڵکی جوانڕۆ به‌ ناوی سۆران یاری، له‌ ئەنجامی هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر و هێرشی هێزه‌کانی ئیتڵاعاتی ئێران بۆ سه‌ر ماڵی خێزانه‌که‌ی، دوای به ڕه‌چاوکردنی ئاسایش بۆ خۆڕزگارکردن و بەربوونەوەی لە سەربانی ماڵەکەیان، تووشی شکانی لاقی بوو. بەڵام ئەم هێزانە بە هەمان دۆخی سەخت و بریندارییەوە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ۹ی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٥ی بەیانی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خێزانیی سۆران یاری و لەوێدا دەستگیریان کردووە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سۆران یاری لە کاتی هەڵکوتانی لەناکاوی ئەم هێزانەدا تووشی ترس و تۆقینێکی زۆر بووە؛ لە هەوڵێکدا بۆ هەڵاتن، خۆی لە سەربانی ماڵەکەیانەوە فڕێ داوەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا قاچی شکاوە. بەڵام هێزە ئه‌منییه‌کان، بێ ڕەچاوکردنی تەندروستی و برینە دژوارەکەی و پێویستیی بەپەلەی بە چارەسەری پزیشکی، بە برینداری دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و ڕادەی دەستڕاگەیشتنی بە چاودێریی پزیشکی لە بەردەستدا نییە. ڕێگریکردن لە دیداری پارێزەر و بێبەشکردنی لە پەیوەندیکردن بە خێزانەکەیەوە، نیگەرانییەکان و مەترسییەکانی لەسەر چارەنووسی ئەم گەنجە زیاتر کردووە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←