هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی

September 09, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی

سێشەممە، ٨ی۹ی ٢٠٢٦

خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و خەڵکی گوندی «بۆڕیەر»ی سەربە سەوڵاوا، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، لەبەردەم ماڵی خۆیدا لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٨ی۹ی ٢٠٢٦، هێزە حکوومییەکان بێ پێشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، ئەم هونەرمەندە کوردەیان لە بەردەم ماڵەکەیدا دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی نوێ و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.

خەبات فەدایی پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»دا لە ڕێکەوتی ٢٤ی۹ی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران ڕفێندرابوو؛ دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەش ڕەوانەی بەندیخانەی ئەڤین کرا و سەرەنجام لە ١٤ی۱۱ی ٢٠٢٢ بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی وەرامین بە سەرۆکایەتی دادوەر «ئەشکان ڕامش»، بە تۆمەتی «چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی کۆماری ئیسلامی» سزای ١ ساڵ بەندکردن و بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە گرووپەکان بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» سزای ٥ ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←