هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

October 24, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

شەممە،۲٤ی ۱٠ی ٢٠٢٦

هاووڵاتیی کورد، ئەمیر پەرویززادە، خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بەندە و چارەنووسی نادیارە. ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، سەردانی بنەماڵە و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵیان، هەروەها دەرکردنی بڕیاری بارمتە بۆ ئازادکردنی کاتی، بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی۹ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، ئەمیر پەرویززادەیان لە شاری بەدرە دەستبەسەر کردووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کاتی دەستبەسەرکردنەکەدا، بەبێ مۆڵەتی یاسایی، کەلوپەلە کەسییەکانی ئەمیر پەرویززادە، لەوانە مۆبایلەکەی، دەستیان بەسەردا گرتووە.

هەروەها، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاگاداریان لەوە پەیدا کردووە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە، دوای ماوەیەک لە دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە یەکێک لە شوێنەکانی لێپرسینەوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە بەدرە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پێوەندیدارەکان بە ئەمیر پەرویززادەوە هێشتا ڕوون نەکراونەتەوە. هەروەها، بەرپرسانی دادوەری و ئەمنییەتی لە دانی زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە دۆخی ناوبراو و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەی خۆیان لاداوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
بەندکردن
// Oct 26, 2026

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

خوێندنەوەی تەواو ←
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بەندکردن
// Oct 25, 2026