هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام

October 23, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام

بەدرە؛ دەستبەسەرکردنی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان، دوو هاووڵاتیی کورد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی ڕەزا تیج، تەمەن ٢٣ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی  مانگی ۱۲ ی٢٠۲٥، و عەلی مورادیان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. دوای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ۱٠ی ٢٠٢٦، ڕەزا تیج، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «پاکەلگڕاب»ی سەر بە شاری بەدرە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ڕەزا تیج پێشتر، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی مانگی ۱۲ ی۲٠۲٥دا، لە ڕێکەوتی ٢٤ی ۱۲ی ۲٠۲٥ دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی۱٠ی ٢٠٢٦، عەلی مورادیان، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی گوندی «بانەڵان»ی سەر بە شاری بەدرە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبارەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. هەروەها، هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەم بارەیەوە تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
بەندکردن
// Oct 26, 2026

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

خوێندنەوەی تەواو ←
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بەندکردن
// Oct 25, 2026