هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد لوتفی‌فەر بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران

October 23, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد لوتفی‌فەر بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران

هەینی، ٢٣ی ۱٠ی ٢٠٢٦

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد لوتفی‌فەر بۆ جێبەجێکردنی حوکمی پێنج ساڵ و پێنج مانگ بەندکران

محەممەد لوتفی‌فەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد، دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی پێشووی پێنج ساڵ و پێنج مانگ بەندکران، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، محەممەد لوتفی‌فەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای مەهابادەوە بانگ کرابوو و سەردانی ئەو ناوەندەی کردبوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکان، محەممەد لوتفی‌فەر لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٦دا، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە، بە تۆمەتگەلێک لەوانە «هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی»، بە ١٢ ساڵ بەندکران مەحکوم کرابوو. ئەم حوکمە دوای ناڕەزایەتیی ناوبراو و پێداچوونەوە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگادا، بۆ پێنج ساڵ و پێنج مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

شایانی باسە کە محەممەد لوتفی‌فەر ڕۆژی ٢٠ی  ٦ی٢٠٢٥، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە بەندە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گواسترایەوە.

ناوبراو دواتر بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترایەوە و پاشان، بە دانانی بارمتە، تا کاتی دەرچوونی حوکمی کۆتایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین
بەندکردن
// Oct 26, 2026

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد ناسری وەرزشکاری کورد و خەڵکی هەرسین

خوێندنەوەی تەواو ←
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بەندکردن
// Oct 25, 2026