هەواڵی بەپەلە
سێدارە

سزای سێدارەی ئیرەج ئیبراهیم‌زادە، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا

July 22, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
سزای سێدارەی ئیرەج ئیبراهیم‌زادە، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 22ی تەممووزی 2026، سزای سێدارەی ئیرەج ئیبراهیم‌زادە، هاووڵاتیی تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو ڕۆژێک پێش جێبەجێکردنی سزاکە، بۆ مەبەستی ئامادەکارییەکانی سێدارەدان، لە بەندی گشتی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووەوە.

ئیرەج ئیبراهیم‌زادە لە 23ی ئابی 2023 بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دوای تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی، لەلایەن لقی دادگای تاوانەکانی پارێزگای ئیلام سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هێشتا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن میدیای حکومەتی یان دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەم سزادانە بڵاونەکراوەتەوە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە