هەواڵی بەپەلە
جەنگ

بە گیان لە دەستدانی ئەبووبەکر هووشەنگی، یەکێک لە بریندارانی هێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای کۆمەڵە، ژمارەی قوربانییان گەیشتە ١٠ کەس

July 22, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بە گیان لە دەستدانی ئەبووبەکر هووشەنگی، یەکێک لە بریندارانی هێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای کۆمەڵە، ژمارەی قوربانییان گەیشتە ١٠ کەس

یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە ناوی ئەبوبەکر هووشەنگی، خەڵکی مەریوان، بەهۆی سەختیی برینەکانی کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (IRGC) بۆ سەر بارەگاکانی ئەم حیزبە پێی گەیشتبوو، گیانی لە دەستدا. بە گیان لە دەستدانی ناوبراو، ژمارەی کۆی گیانلەدەستدراوانی ئەم هێرشە بۆ لانی کەم ١٠ کەس بەرز بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئەبوبەکر هووشەنگی، ئەندامی حیزبی کۆمەڵە و خەڵکی مەریوان، کە لە هێرشی ڕۆژی هەینی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ بە سەختی بریندار ببوو، دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی و بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییەوە، گیانی لە دەستدا. هەواڵی گیان لەدەستدانی ناوبراو لەلایەن حیزبی کۆمەڵەوە لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاو کرایەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، نزیکەی کاتژمێر ٦:٤٤ی بەیانی، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی گوندی بێڵەیی لە شارستانی جوانڕۆی پارێزگای کرماشانەوە، ٥ مووشەکیان ئاراستەی بارەگاکانی حیزبی کۆمەڵە لە ناوچەی زەرگوێزی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ٩ پێشمەرگە هەر لەو ڕۆژەدا گیانیان لەدەستدا، و بە مردنی ئەبوبەکر هووشەنگی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ١٠ کەس گەیشت.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

دووبارە توندبوونەوەی هێرشەکان؛ ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران و تارانیش بە مووشەک و درۆن وەڵامی دایەوە
جەنگ
// Sep 02, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ئێران بە «تەنەی بەتاڵ» ئەمریکای لە گەرووی هورمز هەڵخەڵەتاند
جەنگ
// Aug 30, 2026

ئێران بە «تەنەی بەتاڵ» ئەمریکای لە گەرووی هورمز هەڵخەڵەتاند

ئێران بە «تەنەی بەتاڵ» ئەمریکای لە گەرووی هورمز هەڵخەڵەتاند

خوێندنەوەی تەواو
 ئێران دانی نایەوە بە ئەنجامدانی ١٤ هێرشی نایاسایی سنووربەرز بۆ سەر هەولێر و سلێمانی لە خاکی موردستانی باشور
جەنگ
// Aug 05, 2026

کەناڵی 12ی ئیسرائیل: پلانی وەستاندنی شەڕ بۆ 60 ڕۆژ و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران
جەنگ
// Aug 02, 2026