هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی عەلی ڕەسوول‌نژاد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپا.

August 28, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی عەلی ڕەسوول‌نژاد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپا.

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی عەلی ڕەسوول‌نژاد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپا

هەینی، ٢٨ی ۸ی ٢٠٢٦

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی عەلی ڕەسوول‌نژاد، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ۸ی ٢٠٢٦، عەلی ڕەسوول‌نژاد، هاووڵاتییەکی ٣٢ ساڵە و خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپا بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لە دووکانی تایبەتیی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵێوراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو لەبەردەستدا نییە. هەروەها، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی چارەنووسی ناوبراو، تاکوو ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026