هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

نەغەدە؛ دەستبەسەرکران و بەردەوامیی نادیاریی چارەنووسی سەردار ڕامین، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد

September 26, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
نەغەدە؛ دەستبەسەرکران و بەردەوامیی نادیاریی چارەنووسی سەردار ڕامین، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد

نەغەدە؛ دەستبەسەرکران و بەردەوامبوونی بێ‌زانیاریی لە چارەنووسی سەردار ڕامین، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد

شەممە، ٢٦ی ۹ی ٢٠٢٦

دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی سەردار ڕامین، گەنجی ٣٠ ساڵەی کورد و خەڵکی نەغەدە و بەندکراوی سیاسیی پێشووتر، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەردار ڕامین، تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار، خەڵکی گوندی «قارنێ»ی سەر بە نەغەدە و دانیشتووی شنۆ، لە کۆتاییەکانی مانگی ۹ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

سەردار ڕامین پێشتر، لە ١ی ۹ی ٢٠٢١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ٦٩ ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئورمیە، بە دانانی بارمتەیەکی یەک ملیار تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئێستا، دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنەکەیدا، دامەزراوە ئەمنییەتی و دادوەرییەکان هێشتا هیچ وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانەی ئاراستەی کراوە نەداوە. ناوبراو لەم ماوەیەدا تەنانەت لە مافی ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورت لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←