هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکرانی شاهین مستەفازادە و پژمان ئەمانی لە شارەکانی مهاباد و سەقز

September 24, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکرانی شاهین مستەفازادە و پژمان ئەمانی لە شارەکانی مهاباد و سەقز

پێنجشەممە، ٢٤ی ۹ی٢٠٢٦

دەستبەسەرکرانی شاهین مستەفازادە و پژمان ئەمانی لە مهاباد و سەقز

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شاهین مستەفازادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مهاباد، و پژمان ئەمانی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ۹ی ٢٠٢٦، پژمان ئەمانی، گەنجی ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ڕەوتی هەڵکوتنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، دەستبەسەر کرا.

بەپێی وتەی سەرچاوە نزیکەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی هەڵکوتنەکەدا، سەرجەم مۆبایلەکانی پژمان ئەمانی و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی، لەوانە باوک، دایک و براکەی، دەستیان بەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

هەروەها، لە هەمان ڕۆژدا، شاهین مستەفازادە، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و لە ڕەوتی هەڵکوتن بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، دەستبەسەر کرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، تۆمەتە پێیان‌دراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←