هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

شنۆ؛ کەیوان ڕەسوولی ئازەر سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

October 12, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
شنۆ؛ کەیوان ڕەسوولی ئازەر سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

دووشەممە، ١۲ی۱٠ی ٢٠٢٦

کەیوان ڕەسوولی ئازەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کەیوان ڕەسوولی ئازەر، هاووڵاتییەکی ٤٣ ساڵەی خەڵکی شاری شنۆ و باوکی یەک منداڵ، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی ئەنساری، بە دوو ساڵ بەندکران سزا  دراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەست ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کەوتووە، کەیوان ڕەسوولی ئازەر پێشتر کارمەندی شارەوانیی شنۆ بووە و ناردنی زانیاری بۆ ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی ئێران، یەکێک بووە لەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پاڵی.

شایانی باسە، کەیوان ڕەسوولی ئازەر پێشتر، لە ٢ی ۱۲ی ٢٠٢٥، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026