هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

تاران؛ دەستبەسەرکردنی ناهید خوداجوو هاووڵاتیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو

October 12, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
تاران؛ دەستبەسەرکردنی ناهید خوداجوو هاووڵاتیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو

دووشەممە، ١٢ی۱٠ی ٢٠٢٦

تاران؛ دەستبەسەرکردنی ناهید خوداجوو، چالاکی کرێکاریی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو

ناهید خوداجوو، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی هێشتا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ناهید خوداجوو، چالاکی کرێکاریی دانیشتووی تاران، ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ماڵی تایبەتیی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، هێزە حکوومەتییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ناهید خوداجوو، ماڵەکەشیان پشکنین کردووە.

دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنەکەیدا، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە، دامەزراوەی بەرپرسی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.

ناهید خوداجوو پێشترش بەهۆی چالاکییە پیشەیی و کرێکارییەکانی و داکۆکیکردن لە مافەکانی کرێکاران، پێشینەی دەستبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکانەوە هەبووە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←