هەواڵی بەپەلە
سێدارە

تاران؛ مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، شەمسی خوسرەوی، ژنە کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، هەڕەشەی لەسەرە

August 04, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
تاران؛ مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، شەمسی خوسرەوی، ژنە کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، هەڕەشەی لەسەرە

سێشەممە، ٤ی ۸ی٢٠٢٦

شەمسی خوسرەوی، ژنێکی کوردی تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی سەقز، کە ئێستا لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بەندکراوە، دوای دادگاییکردنی لە دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتە قورسەکانی وەک «ئیفساد فی‌لئەڕز» و «سێخوڕی بۆ ئیسرائیل»، لە مەترسییەکی جیددیی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەداندایە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەم دواییانەدا دادگای شەمسی خوسرەوی لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران، بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی، بەڕێوە چووە. بەپێی ئەو زانیارییانە، دادوەر سەڵەواتی لە کاتی دادگاییکردندا بە ڕاشکاوی پێی ڕاگەیاندووە: «هیچ سزایەک جگە لە لەسێدارەدان چاوەڕوانت ناکات.»

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوەندە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەمسی خوسرەویان بە تۆمەتەکانی «ئیفساد فی‌لئەڕز»، «سێخوڕی بۆ ئیسرائیل» و «هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییە ئۆپۆزسیۆنەکان» تۆمەتبار کردووە. ئەم تۆمەتانە، کە زۆربەی جار لە کەشێکی ئەمنیی تونددا ئاراستەی چاودێرکراوان دەکرێن، دوای دەستپێکردنی «شەڕی ٤٠ ڕۆژە» دۆسیەیان بۆ دروست کراوە و لە زۆر حاڵەتدا وەک بنەمای دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەکارهاتوون.

شەمسی خوسرەوی ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی ۳ی ٢٠٢٦، لە ڕێگای نێوان کەرەج و تاران، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای دەستبەسەرکردن، بۆ ماوەی دوو مانگ لە بارودۆخی «بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ»دا ڕاگیرا و لە هەمان کاتدا لە مافی پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی بێبەش کرا.

ئێستا شەمسی خوسرەوی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بەندکراوە و هێشتا لە مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی هەڵبژێردراو بێبەشە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» بە سزای سێدارە سزا درا.
سێدارە
// Aug 28, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج
سێدارە
// Aug 23, 2026

ماکۆ؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا
سێدارە
// Aug 22, 2026

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خوێندنەوەی تەواو