هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

هەولێر؛ مستەفا قاسمی حەسەنوەند، چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لە پێش نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

August 04, 2026 3 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 هەولێر؛ مستەفا قاسمی حەسەنوەند، چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لە پێش نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سێشەممە، ۸/٤/ ٢٠٢٦

مستەفا قاسمی حەسەنوەند، چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری ئەلەشتەر لە پارێزگای لوڕستان، لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە شارۆچکەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە،۲/۸/٢٠٢٦، مستەفا قاسمی حەسەنوەند، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە بەندیخانەی خورڕاماوا و بنکەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەدا بە توندی کەوتبووە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی، لە بەردەم باڵەخانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە شارۆچکەی بەحرکە هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر ئەم ڕووداوەدا، هیچ یەک لە میدیاکانی باشووری کوردستان ئەم هەواڵەیان ڕووماڵ نەکردووە. تەنها ماڵپەڕی «کوردستان میدیا»، ئۆرگانی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە ژێر ناونیشانی «ڕووداوێکی دڵتەزێن»، کۆچی دواییی ئەم ئەندامەی خۆی ڕاگەیاندووەتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ زانیویانە مستەفا قاسمی حەسەنوەند لە ماوەی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان، چەندین جار سەردانی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) کردووە و داوای خێراکردنی پرۆسەی پەنابەری و وەرگرتنی داواکارییەکەی کردووە. بەڵام دوای ڕەتکردنەوەی بەردەوامی داواکارییەکانی، بێئاکامیی درێژخایەن و نەبوونی پاڵپشتیی یاسایی، وەک جۆرێک لە ناڕەزایەتی، لە بەردەم باڵەخانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەحرکە دەستی بە خۆکوشتن کرد.

مستەفا قاسمی حەسەنوەند، خەڵکی شاری ئەلەشتەر لە پارێزگای لوڕستان، لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو. لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا بە توندی کەوتبووە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی، بە شێوەیەک کە شوێنەواری ئەم ئەشکەنجانە دوای ئازادبوونیشی بە ئاشکرا لەسەر جەستە و بارودۆخی دەروونیی دیار بوو و پێویستی بە چاودێریی تایبەتی پزیشکی هەبوو.

پێشتریش دواکەوتن و زەوتکردنی مافی پەنابەری ببووە هۆی ڕووداوە هاوشێوەکان؛ لەوانە بەهزاد مەحموودی، پەنابەری ٢٥ ساڵەی خەڵکی بۆکان، کە لە ١٩ی ٥ی٢٠٢٢ لە بەردەم نووسینگەی UN خۆی سووتاند و بەهۆی برینەکانەوە گیانی لەدەستدا. هەروەها فەردین گرامی، پەنابەری ٢٣ ساڵەی خەڵکی نەغەدە، لەمانگی ٦ ی٢٠٢٢ لە نووسینگەی دامەزراوەی «قەندیل» هەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام بەهۆی کاردانەوەی خێرای کەسانی ئامادە لە شوێنەکە لە مردن ڕزگاری بوو.

وەڵامنەدانەوە و درێژبوونەوەی پرۆسەکانی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پەنابەرانی سیاسیی خستووەتە ناو بارودۆخێکی سەختی گوزەران، نائاسایشی گیانی و قەیرانی توندی دەروونی.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەگەڵ دەربڕینی پەژارەی قووڵیان بەهۆی گیانبەختکردنی مستەفا قاسمی حەسەنوەند، داوای لێپرسینەوەی شەفاف، ڕوونکردنەوە و چاکسازیی خێرای پرۆسەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی پەنابەرانی سیاسی لەلایەن کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مێهران؛ موجتەبا باباخانی لە چالاکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە تەقاندنەوەی نارنجۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەواڵ
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران
هەواڵ
// Sep 08, 2026

هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران

هێرشی چەکدار بە چەقۆ و ساتور بۆ سەر خوێندکارانی عێراقی لە سمنانی ئێران

خوێندنەوەی تەواو
ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە
هەواڵ
// Sep 04, 2026

ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

خوێندنەوەی تەواو
پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ
هەواڵ
// Sep 01, 2026

پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ

پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ

خوێندنەوەی تەواو