هەواڵی بەپەلە
سێدارە

سزای لەسێدارەدانی ئەبولفەزل سپاهی و ئەمیرحوسێن سەفەری، دووێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە چوارچێوەی دۆسیەی «گۆڕەپانی عەلیخانی»دا، لەپێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.

July 28, 2026 3 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 سزای لەسێدارەدانی ئەبولفەزل سپاهی و ئەمیرحوسێن سەفەری، دووێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە چوارچێوەی دۆسیەی «گۆڕەپانی عەلیخانی»دا، لەپێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.

سێشەممە ۲۸/۷/۲٠۲٦

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدانی ئەبولفەزل سپاهی بادجانی و ئەمیرحوسێن سەفەری حوسێنئابادی، دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی مانگی ۱ ی ٢٠٢٦، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ناسراو بە «گۆڕەپانی عەلیخانی» لە ئەسفەهاندا، بە شێوەیەکی ئاشکرا و لەبەرچاوی خەڵک لە هەمان گۆڕەپان جێبەجێ کرا. هاوکات، چارەنووسی عەلیرەزا سپاهی، تۆمەتبارێکی دیکەی ئەم دۆسیەیە، هێشتا نادیارە و هیچ زانیارییەکی لەبارەی چارەنووسی بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە گەیشتووەتە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٨/۷/٢٠٢٦، سزای لەسێدارەدانی ئەبولفەزل سپاهی بادجانی، تەمەن ٢٣ ساڵ، و ئەمیرحوسێن سەفەری حوسێنئابادی، تەمەن ٢٩ ساڵ، لەژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا لە گۆڕەپانی عەلیخانیی ئەسفەهان جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی ڕابردووەوە بە جێگیرکردنی هێزی بەربڵاو لە شوێنی جێبەجێکردنی سزاکە، کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی ناڕازییان سەرکوت کردووە و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە. لە ئەنجامی ئەم پێکدادانانەدا، چەندین کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەبولفەزل سپاهی و ئەمیرحوسێن سەفەری دوای دەستبەسەرکردنیان لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا، کەوتوونەتە ژێر قورسترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بە مەبەستی سەپاندنی دانپێدانانی زۆرەملێ. ئەم دوو بەندکراوە لە سەرجەم قۆناغەکانی دادگاییکردندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی سەربەخۆ و دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بێبەش کرابوون و سزاکانیان تەنیا بە پشتبەستن بە دانپێدانانەکانی ژێر ئەشکەنجە دەرچووبوون.

کەناڵی فەرمیی دەزگای دادوەری بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مەیدانی عەلیخانیدا دەستیان لە پێکدادان، هەڵگرتنی چەکی سارد و بەشداری لە کوشتنی یەکێک لە هێزە حکوومەتییەکاندا هەبووە؛ بانگەشەیەک کە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی سەربەخۆ یان بەڕێوەچوونی دادگایەکی شەفاف هێنراوەتە ئاراوە.

هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی سزای ئەم دوو بەندکراوە، بنەماڵەی عەلیرەزا سپاهی، کە تۆمەتبارێکی دیکەی ئەم دۆسیەیە، بۆ دوا چاوپێکەوتن بانگهێشت کرابوون، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی ناوبراو نییە و مەترسییەکی جددی و دەستبەجێی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەسەر ژیانی ئەو هەیە.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، سزای سێدارەدانی لانی کەم ٢٢ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ژانویەی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە، کە ئەم دوو حاڵەتە یەکەمین حاڵەتەکانی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لەپێش چاوی خەڵکدا بوون.

کۆمەڵێک لە سەرچاوەکان دەڵێن کە لانی کەم ١٢ بەندکراو لە دۆسیەی ناسراو بە «گۆڕەپانی عەلیخانی»دا بە سێدارە سزا دراون. بە جێبەجێکردنی سزای ئەم دوو بەندکراوەی ئەمڕۆ، ژمارەی لەسێدارەدراوانی ئەم دۆسیەیە گەیشتە ٤ کەس و مەترسیی جددی لەسەر ژیانی ٨ بەندکراوی دیکە هەروا بەردەوامە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وێڕای شەرمەزارکردنی توندی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم دوو بەندکراوە لەپێش چاوی خەڵک، هۆشداری دەدەن سەبارەت بە مەترسیی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و جێبەجێکردنی بێدوانەی سزای سێدارەی عەلیرەزا سپاهی و ٧ بەندکراوی دیکە، و داوای هەڵوێستی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئامێری سێدارە لە ئێراندا دەکەن.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» بە سزای سێدارە سزا درا.
سێدارە
// Aug 28, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج
سێدارە
// Aug 23, 2026

ماکۆ؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا
سێدارە
// Aug 22, 2026

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خوێندنەوەی تەواو